کۆمیسیۆن: لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم

لۆگۆی کۆمیسیۆن و ژمارەیەک کاغەزی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، 198 سکاڵا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و زۆینەیان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی بووە، لە دوو ڕۆژی داهاتووش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تائێستا 71 سکاڵا لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و 120 سکاڵا لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و حەوت سکاڵاش لەسەر ناوەندی وردبینیکردنی تایبەت بە هەڵبژاردن تۆمارکراون.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن زۆر دواناکەوێت لە دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوی دەکەینەوە".
ئەمەش بزانە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، لایەنەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان و شێوازی دەنگدان و ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن بدەن و، سکاڵاکان پێشکەش بە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان