ئیسرائیل چەند کەسێک بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی دووەم

ژمارەیەک سەربازیی ئیسرائیلی لەژێر ئاڵای وڵاتەکەیاندا، وێنە: cnn
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئیسرائیل چەند گومانلێکراوێک بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی شەڕی غەززە دەستگیر دەکات.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، تەواوی پلانەکان و هێرشەکان لە کابینەی ئەمنی ئیسرائیل دەردەچێت و ئێستا مەترسیی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانی ئەو کابینەیە لە ئارادایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مێناچم میزراهی، دادوەری دادگەی ڕیشۆن لێزیۆن، سەبارەت بە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییەکان ڕایگەیاند: "لە چەند هەفتەی ڕابردوو دەزگای هەواڵگری شین بێت، سوپای ئیسرائیل و پۆلیسی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کاریان کردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکار و بەرپرسانی دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران".
زانیاریی زیاتر: ئەو زانیارییانەی کە دزەیان پێکراوە تایبەت بوونە بە، چۆنییەتی ئاڵۆگۆڕکردنی بارمتەکان لەگەڵ حەماس.
ئەوەش بزانە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "هیچ یەکێک لە تۆمەتبارەکان پەیوەندییان بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە نەبووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران