حەوت بڕیار و پڕۆژە لە سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە
- زۆرترین بینراو
- 22 شوبات
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێککەوتی 22-02-2024 لە میانی سەردانیکردنی هەڵەبجە گوتارێکی پێشکەش کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە کۆمەڵێک بڕیار و پڕۆژەی گرنگی بۆ خزمەتکردنی خەڵک ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە وەڵامی داواکاری خەڵک، سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڵێنەکەی بەجێگەیاند و بە دەستی پڕەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە، بێنازترین پارێزگای هەرێمی کوردستانی کرد.
سەرۆکوەزیران بارزانی بە یاوەری قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە و ڕاستەوخۆ گوێی لە داواکارییەکان گرت. ڕەزامەندیشی لەسەر جێبەجێکردنی زۆربەی داواکارییەکان دا. دواتر لە پەیامێکدا جەختیکردەوە خۆیان بە قەرزاری خەڵكی هەڵەبجە دەزانن و دەبوایە بەشێوەیەكی شایستەتر خزمەتی پارێزگاکە بکرێت:
بڕیار و پرۆژەکان:
• بەشێک لە داهاتی مەرزەکانی هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی شارەکە تەرخان دەکرێت.
• ڕێککارەکانی دامەزراندنی کۆلێژێکی پزیشکی دەستپێدەکات.
• ماستەرپلانی هەڵەبجە بەتایبەت کاری بۆ دەکرێت و تایبەتمەندێتی پێدەدرێت.
• ڕێککارەکانی بەقەزابوونی خورماڵ تەواو دەکرێن .
• 500 کەس بە گرێبەست بۆ ئیدارەکانی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن.
• پرۆسەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناو هەڵەبجە دەستپێدەکەنەوە.
•پڕۆژەی پردی تووەقووت دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی