عەلی خامنەیی هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات؛ وەڵامی تووندمان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 تشرینی دووەم

عەلی خامنەیی و ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل، گرافیک - بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەنێرێت و دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە وەڵامی تووندمان دەبێت".
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تادێت زیاتر دەبێت، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە 5-11-2024 دەکرێت، واتە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ''دووژمنان چ ئەمریکا بێت یاخود ئیسرائیل دەبێت لەوە دڵنیابن کە وەڵامی تووندیان دەدەینەوە، بەرامبەر بەو کارەیان کە بە ئێران و بەرەی مقاومە دەیکەن''.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئێران پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پلانی هەیە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە.
باکگراوند: دوای هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێکەوتی 1-10-2024، ئێران هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئسیرائیل وەڵامی بداتەوە دیسان هێرشی دەکاتەوە سەر، بەڵام ئیسرائیل سەرەڕای 26 ڕۆژ بێدەنگی، گوێی بە هەڕەشەکانی ئێران نەدا و بە فڕۆکەی جەنگی چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێرانی لە پارێزگاکانی تاران، ئیلام و خوزستان بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران