
وێنەی چوار لەو ژنە چالاکوانانەی کە لەماوەی ڕابردوو لە سێدارە دراون، وێنە: iranhumanrights
ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو لە ئێران، شەش چالاکی ژن دەستبەسەر کراون و 24ـی دیکەش سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها 10 حاڵەتی ژنکوژی و پێنج لە سێدارەدانی ژن تۆمار کراوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئێران لەژێر درووشمی "ژن ژیان ئازادی" گوشارەکان لەسەر چالاکانی ژن زیاتر بووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕاپۆرتی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: "لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا پێنج ژن بە تۆمەتی جیاواز لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون و ئەمەش دەکاتە ڕێژەی 3٪ـی کۆی حاڵەتی لەسێدارەدراوەکان لەو مانگەدا".
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، هەر بە تۆمەتی جیاواز شەش چالاکی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کراون، لانیکەم 24 چالاکوانی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، بەگشتیش نۆ لەو ژنانە کورد بوون.
لەلایەکی دیکەوە: 10 ژن بە شێواز و ڕووداوی جیاواز کوژراون، کە بەشێکیان لەلایەن کەسوکاریانەوە بووە.
ئەمەش بزانە: هەر لە مانگی ڕابردوودا، 161 زیندانی لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران