
وێنەی براین هۆک، دیپلۆماتکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
میدیای ئەمریکی دەڵێت، برایان هۆک، دیپلۆماتکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ، سەرۆکایەتیی تیمی ڕاگوزەری وەزارەتی دەرەوە بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکات.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئاشکراکردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ هەموو وەزارەتەکان سەرۆک و تیمی ڕاگوزەری کاتی دیاری دەکات کە ئەرکیان سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕەکانە لەنێوان ئیدارەی پێشوو و نوێی ئەمریکادا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن لە سێ سەرچاوەی نزیک لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت برایان هۆک، بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ و نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە بە کاروباری ئێران، سەرۆکایەتی تیمی ڕاگوزەری وەزارەتی دەرەوە بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراو بکات.
لەلایەکی دیکە: ژمارەیەک سەرچاوەیەکی دیکە بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە، ڕەنگە ستيڤن مول، باڵیۆزی خانەنشیکراو سەرۆکایەتیی تیمی ڕاگوزەری وەزارەتی دەرەوە بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراو بکات.
باکگراوند: برایان هۆک ساڵی 2018 تا ساڵی 2020 نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری ئێران، دواتریش بووە بە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی پاکستان داوا لە هیندستان دەکات چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشارەکانی سەر ڕووسیا زیاد دەکرێن