لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە ئێران چوار چەکدار و سەربازێک کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 تشرینی دووەم

وێنەکە تێکڵکێشە لەنێوان تەرمی دوو لەو چەکدارانەی کوژراون، لەگەڵ پاسدارێک کە لەسەر ئۆتۆمبێلێک لەپشت دۆشکەیەک وەستاوە و ئامادەیە بۆ تەقەکردن، سەرچاوە: tasnimnews
ئاڤا نیوز
لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و چەند چەکدارێک کە بە ئەگەری زۆر سەر بە گرووپی جەیشولعەدلن، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، چوار چەکدار و سەربازێک کوژران.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەفائی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی زەمینیی سوپای ئیران ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەکە لە شارۆچکەی ڕاسک ڕووی داوە و جگە لە کوژرانی چوار چەکدار، دەست بە سەر ئۆتۆمۆبێلێک و بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردوو چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیس و 10 ئەفسەری پۆلیسیان کوشت. سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم چەکدارانە دەستپێکردووە و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.
باکگراوند: جەیشولعەدل گرووپێکی سەربەخۆخوازی بەلوچستانییە، ساڵی 2012 دامەزراوە، لەلایەن ئێران و ئەمریکاشەوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران