حیزبوڵڵای لوبنان لە 24 کاتژمێردا 18 هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 تشرینی دووەم

دوو مووشەک لە باشووری لوبنان بە ئاراستەی ئیسرائیل ئامادەکراون بۆ ئاراستەکردن، سەرچاوە: miryam
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی بە مووشەك بنکەیەکی هێزی دەریایی ئیسرائیل و فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە نزیک شاری حەیفا بۆردوومان کردووە. بەمەش ژمارەی هێرشەكانی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە 18 جار.
وێنە گەورەكە: ماوەی حەوت هەفتەیە شەڕ لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری لوبنان و باكووری ئیسڕائیل بەردەوامە، هەردوولا بە چەكی جۆراوجۆر یەكتر بەئامانج دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە، زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتە سەر چەند ئامانجێكی ئیسرائیل كە بریتین لە: دوو بنكەی سەربازی، چوار شوێنی نیشتەجێبوونی سەربازان، 10 ناوچەی گردبوونەوەی سەربازانی سوپای ئیسڕائیل و دوو سەربازگە لە ڕامیم و هارمۆن.
زانیاریی زیاتر: دووجار بنكەی دەریایی ستێلا ماریس لە باکووری شاری حەیفا مووشەكباران كراوە، كە بنكەیەكی ستراتیژییە بۆ چاودێریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی دەریایی لە كەناراوەكانی باكووری ئیسرائیل. هەروەها بنكەی ئەلیاكیم لە باشووری حەیفا كراوەتە ئامانج، كە كەمپی مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی سوپای ئیسرائیلی لەخۆگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران