دواین ئاماری تووشبوونی هاونیشتمانییانی شارەزوور بە سکچوون و ڕشانەوە
- کوردستان
- 9 تشرینی دووەم

هاووڵاتییەکی بەتەمەن کە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بووە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی شارەزوور کە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون دوو هەزار کەسی تێپەڕاند، وەزیری تەندروستیش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوە، هەزاران هاونیشتمانی ڕوویان لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، زیاتر لە دوو هەزار و 200 هاونیشتمانی شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، چارەسەرکردنی تووشبووانیش لە نەخۆشخانە بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: د.سامان بەزنجی، وەزیری تەندروستی پێشتر رایگەیاند، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوەکەی هاونیشتمانیان لە شارەزوور، جگە لە تێکەڵبوونی ئاوی زێرابەکان بە ئاوی خواردنەوە، بەکارهێنانی رێژەیەکی کەمی کلۆر بووە لە ئاوی خواردنەوە دا.
ئەمەش بزانە لیژنەیەکی تایبەتمەند لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێکهێنراوە لە پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و پسپۆڕی تاقیگە، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی کارەکانی لیژنەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت