
منداڵێک لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری سکچوون و ڕشانەوەکەی قەزای شارەزوور
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان هاتە سەرخەت و ڕایگەیاند، کار لەسەر چاککردنی سیستمی ئاو و ئاوەڕۆی قەزاکە دەکەن و گرفتەکە چارەسەر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی تێکچوونی سیستمی ئاوی خواردنەوە و تێکەڵبوونی بە ئاوەڕۆ، چەند ڕۆژێکە سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی چڕ بڵاوبوەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان دروست کردووە، کە تیایدا دوو هەزار و 600 کەسی توشبوو لەماوەیەکی کەمدا تۆمار کران.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەهۆی بارانبارینەوە داڕمان لەسەر بۆڕییەکان دروست بووە، بۆیە ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆی قەزاکە تێکەڵبوون، ئەوەش هۆکاری ڕووداوەکە بووە، ئێستا کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم گوتیشی: بۆڕی ئاوی پاکی خواردنەوە و ئاوەڕۆکان لەیەک دووردەخەینەوە و بۆڕی دیکە دادەنێین، یان کۆنکرێتی زیاتری دەکەین، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزاوبن، ئێستا تیمەکانمان کار لەسەر جێبەجێکردنی ئەوە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داوا لە دانیشتووانی قەزای شارەزوور دەکرێت، تاوەکو گرفتەکە چارەسەر دەکرێت، ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە بەکاری دەهێنن بیکوڵێنن، یان سەرچاوەیەکی دیکە بۆ ئاوی خواردنەوە بەکاربهێنن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت