ئاڤا نیوز
بڕیارێك كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدای قووڵتر كردەوە، ساڵێك و حەوت مانگە هەردوولا لە هەوڵی چارەسەركردنین و تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 25-3-2023 دادگای دادی نێودەوڵەتی لە پاریس، بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی حكومەتی عێراق لە دژی توركیا دا، ئەویش بە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەوڵەكانی هەردوولا بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە بەردەوامن، بڕیارەكە هەر هێندە نییە كە تەنیا زیان بە ئابووریی هەرێمی كوردستان بگەیێنێت، بەڵكو تاوەكو ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: سەركردایەتیی كورد وەك كێشەیەكی ئابووریی دەڕواننە بابەتەكە نەك سیاسی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانەی پانێلێكدا لە دیداری مێری ئەو داوایەی دووپات كردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقە لەڕێگەی هەمواركردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجە كە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی كوردستان، هەموارەكە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و چاوەڕێ دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بگاتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بكرێت.
خاڵی ئەرێنی: ئێستا بەرپرسانی حكومەتی عێراق گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەسپێبكاتەوە، لە دەرەوەی شاندی حكومی، لایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكانیش لێكتێگەیشتنی ئەرێنییان هەیە، كارەكە ماوەتەوە سەر پەرلەمانی عێراق و دەبێت بە یاسا بابەتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕێكبخاتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گرێی بابەتەكە دیاركردنی نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتە، لە هەمواری یاساكە 16 دۆلار دانراوە و كۆمپانیاكانیش داوای 26 دۆلار دەكەن، ئێستا بابەتەكە نێوەندگیریی پێویستە، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت كێ بەو ئەركە هەڵدەستێت و گرێیەكە دەكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟