حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لەنێو چاكسازیی گەورانی سلێمانی لە زیادبوونن
- کوردستان
- 14 تشرینی دووەم

چاكسازیی گەورانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
ژمارەی ڕووداوەكانی هەوڵی هەڵهاتن و گیانلدەستدانی سزادراوانی نێو چاكسازیی گەورانی سلێمانی لە زیادبوونە و لەنوێترین ڕووداودا ئەمڕۆ سزادراوێك بە هۆكاری نادیار گیانی لەدەست دا.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، ئەمڕۆ سزادراوێك بە ناوی (م.چ) تەمەن 75 ساڵ كە بە ماددەی 3ی تیرۆر سزا دراوە، بە هۆكارێكی نادیار گیانی لەدەست دا و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكیی سلێمانی كراوە.
تاوەكو ئێستا نازانرێت هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییە بۆچی دەگەڕێتەوە، لەمبارەیەوە ئاڤا نیوز پەیوەندیی بە سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی كرد، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ لەكاتێكدایە كە ڕۆژی سێشەممە 5-11-2024، دوو سزادراو لە دادگای سلێمانی ڕایان کرد، دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرانەوە، زیندانییەکان ناویان جیهاد محەممەد و عادل محەممەدە و خەڵکی قەزای سەیدسادقن، دوو سزای لەسێدارەدان و 20 ساڵ سزای زیندانیکردنیان هەبووە.
گۆشەیەكی دیكە: هاوكات لە كۆتایی مانگی ڕابردوو، لە ڕۆژی 31-10-2024، لە زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، زیندانییەکی خەڵکی کەلار بە ناوی (ک) و لەدایکبووی ساڵی 1997بە هاوکاری سێ برای و خەزووری برایەکی لە زیندان ڕایکرد، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم ڕووداوانەی سزادراوانی چاكسازیی گەورانی سلێمانی لە كاتێكدایە كە چەند مانگێك پێش ئێستاش، لە ڕۆژی 10-8-2024 زیندانییەك لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، بە ناوی (غەزوان فەخری جابر) تەمەن 40 ساڵ بە نەتەوە عەرەب بە ھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا، هەروەها لە لە ڕۆژی 31-8-2024، زیندانیكراوێكی تەمەن 34 ساڵ كە بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست زیانی لەسێدارەدانی هەبوو، لەنێو زیندان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت