
درۆنێکی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق، لەکاتی ئاراستەکردنی بەرەو ئیسرائیل، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بەردەوامە و تاوەکو دێت ژمارەی هێرشەکانی زیاتر دەکات.
وێنە گەورەکە: لەوەتەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە، ئەگەرچی چەندجارێک ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق نەیتوانیوە کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی 16-11-2024 لە ڕێگەی دوو درۆنەوە چەند ئامانجێکی گرنگیان لە ناوچەی ئوم ڕەشراش "ئایلات" کردووە ئامانج و جەخت لە بەردەوامی هێرشەکانیانیشان بۆسەر پێگەکانی ئیسرائیل دەکەنەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی بەردەوامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 28 چرکە لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە