
توێژینەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی مێشک لە کەنەدا، وێنە: the gurdian
ئاڤا نیوز
تووشبوونی کەسانێک بە نەخۆشییەکی نادیاری مێشک لە یەکێک لە ویلایەتەکانی کەنەدا، دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکەی نیگەران کردووە و داوای دەستێوەردانی زانایان لە حکومەتی فیدراڵی و لێکۆڵینەوەی خێرا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ویلایەتی نیو برۆنزویک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەنەدا بە سەدان کەس تووشی نەخۆشییەکی نادیاری مێشک بوونە، تا ئێستا بەهۆیەوە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: سوزان هۆڵت، سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی نیو برۆنزویک داوای لە تەندروستی گشتیی کەنەدا کرد یارمەتی بدات لە لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکی نادیار لە مێشک کە سەدان کەسی لە ویلاتەکەی تووشی کردووە، بە پێویستی زانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکرێت لەوەی هۆکاری نەخۆشییەکە چییە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بە گوتەی هۆڵت نزیکەی 400 کەس لە نیو برۆنزویک نیشانەی هاوشێوەیان هەیە، ڕەنگە ژمارەکە لەوەش زیاتر بێت و تاوەکو ئێشتاش 40 کەسی تووشبوو بەو نەخۆشییە لە ویلاتەکەی ئەو گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هۆڵت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نەتوانینی ڕوونکردنەوەی ئەم نەخۆشییە و نەزانینی هۆکارەکەی و دواتر چی ڕوودەدات و ڕەوتی چارەسەری چی دەبێت زۆر بە ئازارە... زانینی ئەوەی کە نەخۆشییەکە پێناچێت چارەسەر بکرێت و خەڵکی دەوروبەرت بەم نەخۆشییە دەمرن ترسناکە. بۆیە پێموایە "پێویستە هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەمە و ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەو شتانە بوەستێنین کە خەڵک تووشی ئەو نەخۆشییە دەکات".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران