سێ کەس بەتۆمەتی هێرشەکەی سەر ماڵی نەتانیاهۆ دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 تشرینی دووەم

نزیک ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوێنێ شەممە دوو بۆمبی ڕووناکی لە نزیک ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ناوچەی قەیسەرییەی تێلئەڤیڤ کەوتنە خوارەوە.
چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی ئیسرئیل سێ کەسی بەتۆمەتی هێرشەکە دەستگیر کرد، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند: دوو بۆمبی ڕووناکی لەبەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ یەک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵ نەبوون.
زانیاریی زیاتر: دادگەی ئەو وڵاتە بڕیاری قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکان داوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە زانیارییەکان.
باکگراوند: ئەم هێرشە دوای هێرشەکەی ڕۆژی 19-10-2024، دێت کە ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ لە قەیسەرییە بە درۆنێک لەلایەن حیزبوڵڵاوە کرایە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران