
دیمەنی سەربازانی ئۆکراینی لەکاتی تەقاندنی گوللە تۆکپێکدا - سەرچاوە ABC NEWS
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا پێدەنێتە نێو ساڵی سێیەمەوە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس بەهۆی جەنگەوە بوونەتە قوربانی.
چی ڕوویدا؟
لە 24-2-2022، بە فەرمانی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا " ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت" بۆ کیێڤ دەستپێکرد و ئۆکرایناش بەرگری لە خاکەکە دەکات، لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا، چەندین ناوچەی ئۆکراینا داگیرکراون و چوار شاریش کە پێشتر سەر بە ئۆکراینا بوون، ئێستا لەژێر رکێفی ڕووسیادان.
دوای هێرشەکان، ئەوروپا و رۆژئاوا بەگشتی پشتگیریی خۆیان بۆ ئۆکراینا دەربڕی، هاوکاریی ماددی و سەربازییان پێشکەشی کرد ئۆکراینا کرد، سزای دارایی و دیپلۆماسیشیان لە چەندین بواردا بەسەر ڕووسیادا سەپاند.
دوای دوو ساڵ سەرکردەکان چی دەڵێن؟
ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا: دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراینا دەبێت کاری لە پێشینەی وڵاتانی رۆژئاوا بێت.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ستایشی "بەرخۆدانی نائاسایی" ئۆکراینای کرد کاتێک گەیشتە کیێڤ.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا: مێژوو چاوەڕوانە و پاڵپشتی نەکردنی ئۆکراینا لەم ساتەوەختە گرنگەدا لەبیرناکرێت.
ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی: "ستەمکاری هەرگیز سەرناکەوێت".
هاوکارییەکان بەردەوام دەبن؟
ئەمریکا ڕێگری لە پاکیجێکی گەورەی هاوکاریی "60 ملیار دۆلاری" کردووە و بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش هەوڵ دەدات ئەو رێگرییە لاببات و هاوکارییەکان بگەیێنیتە کیێڤ.
بەریتانیا پاکێجێکی نوێی بە بڕی 245 ملیۆن پاوەند (311 ملیۆن دۆلار) بۆ یارمەتیدانی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی "تەقەمەنی تۆپخانەیی بەپەلەی پێویست" بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاند.
ژمارەکان وا دەڵێن:
لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا، 383 هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراو و بریندار بوون.
10 هەزار و 378 هاووڵاتیی ئۆکراینی کوژراون و 19 هەزار و 632 کەسی دیکە برینداربوون.
150 هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و 222 هەزاری دیکەش برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟