ڕۆژنامەنووسێكی سلێمانی لەكاتی تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەستگیر دەكرێت
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم

كارزان تاریق، پەیامنێری كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووسێكی شاری سلێمانی لەكاتی سەردانیكردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەكەی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كارزان تاریق، پەیامنێری كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر كراوە و تاوەكو ئێستا ئازاد نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: دەشنێ سەلیم، هاوژینی كارزان تاریق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هاوسەرەكەم لەسەر كەیسێكی ڕۆژنامەنووسی دەستگیر كراوە، ئەمڕۆ بەیەكەوە بووین لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، هەر لەوێش دەستگیر كرا و تاوەكو ئێستاش ئازاد نەكراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە كارزان تاریق چووە بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەكەی، لە بەشی كۆمپیوتەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی پێیان گوتووە فەرمانی دەستگیركردنت هەیە، لەوێ هێشتوویانەتەوە تا هێزێكی ئاسایش هاتووە، گواستوویانەتەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی".
زانیاریی زیاتر: سەنتەری میترۆ پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە كردووە و گوتوویانە كە ڕادەستی پۆلیسی دەكەن، پاشان گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ و تاوەكو ئێستا ئازاد نەكراوە.
لەلایەكی دیكەوە: سەنتەر میترۆ ڕاشیگەیاندووە: ئەم مامەڵەیە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە كەیسەكانی تایبەت بە كاری ڕۆژنامەنووسان و هێشتنەوەی لە گرتووخانەكان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ڕەتدەكەینەوە و دەبوو لەلای پۆلیس بووایە و بە كەفالەتی شوێنی كار ئازاد بكرایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە