ئاراس ئەردەڵان: لە هەرێمی کوردستان ئازادییەکی زۆر بۆ کاری هونەری هەیە
- کولتوور
- 27 تشرینی دووەم
هونەرمەند، ئاراس ئەردەڵان - شانۆ بەکر، پێشکەشکاری ئاڤا
ئاڤا نیوز
هونەرمەندێکی باکووری کوردستان، بۆ تۆمارکردنی کلیپێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و ئێستا لە شاری زاخۆ سەرقاڵی وێنەگرتنی کلیپەکەیەتی.
لێدوانی فەرمی: ئاراس ئەردەڵان، هونەرمەندی باکووری کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە بڵاوکراوەی هەواڵی کولتووریی ئاڤا میدیا گوتی: زۆربەی گۆرانییەکانم لە باشووری کوردستان کلیپ دەکەم، چونکە لێرە ئازادییەکی زۆر هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر هاوکاری هونەرمەندانە.
ئاراس ئەردەڵان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پاراستنی مافی هونەرمەندان کرد و گوتی: لە تورکیا هەموو مافێکی هونەرمەندان و گۆرانییەکانیان پارێزراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی هونەرمەندان زۆر بە کارە هونەرییەکانیانەوە ماندوو دەبن، بەڵام مافی بەرهەمەکانیان پارێزراو نییە.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بە نوێترین کاری هونەری، ئەم هونەرمەندەی باکووری کوردستان ڕایگەیاند: سێ بەرهەمی نوێی ئامادەیە و بڕیارە لە هەرێمی کوردستان کلیپیان بۆ بکات و سەری ساڵ بڵاویان بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش