وەزارەتی بەرگریی تورکیا داخستنی ناوچەی زاپی بە ڕووی پەکەکەدا ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 تشرینی دووەم

ژمارەیەک چەکداری سوپای تورکیا لەناوچەی زاپ، وێنە: aa
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەیدا باسی لە کۆنترۆڵکردنی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیای کرد، ئاماژەی بەوەدا ناوچەی ئۆپەراسیۆنی زاپیان داخستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیێنراوە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە-کلیت بە ڕووی پەکەکەدا بە تەواوی داخستووە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکە ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی ستراتیژی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان لە ئایندە و نەهێشتنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە، پەنجە-کلیت لە زاپ داخرا. بە خۆبەخشی و هەوڵی گەورەی سوپای قارەمانمان، و ئاسایشی تەواوی سنووری عێراق لە ئەودیوی سنوورەوە دامەزرا".
ژمارەکان وادەڵێن: هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەماوەی 24 کاتژمـێری ڕابردوودا، 72 چەکداری پەکەکە لەو سنوورانە کوژراون، لە سەرەتای ساڵەوە دوو هەزار و 611 چەکداری پەکەکە کوژراون.
هەروەها، سێ هەزار و 146 مین و تەقمەنی پوچەڵ کراونەتەوە، هەزار و 317 مۆڵگە بۆردوومان کراوە، دەست بەسەر 948 چەکی قورس و دوو هەزار و 408 چەکی سووک دا گیراوە.
باکگراوند: ئۆپەراسیۆنی پەنجە -کلیت کە لە 17ی نیسانی 2022 لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد، سوپای تورکیا ڕۆژانە مۆڵگە و پێگەکانی پەکەکە لەو سنوورە بۆردوومان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران