وەزیری بەرگری عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سنووری سووریا دەکات
- عێراق
- 30 تشرینی دووەم
سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگری، بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەکاتی گەیشتنی بە نەینەوا
ئاڤا نیوز
ڕووداوەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا جگە لەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی لەسەر سنوور خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لە ئاستی وەزارەتی بەرگرییش چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدران و تیایدا جەخت لە پارێزراوی ئاسایشی سنوورەکان کرایەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریاوە، مەترسی زیادبوونی چالاکی ئەو گرووپانە و پەڕینەوەیان بۆ عێراق زیاتربووە، ئەوەش وایکردووە حکومەتی عێراق ڕێکاری توندی ئەمنیی لەسەر سنوور بگرێتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی گەیشتووەتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا لە سنووری قەزای شنگال و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیی کردووە، ئامانجی کۆبوونەوەش بە مەبەستی ئامادەکاریی پێویست بووە بۆ پاراستنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هاتنی گرووپە چەکدارەکان بۆ ناو خاکی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ چاودێریکردنی ئاسایشی سنوورەکان، هیواداریشە حکومەتی سووریا هەموو زەوییەکانی کۆنترۆڵ بکات.
لە گۆشەیەکی دیکە: سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، پێنج لیوا بە هەموو جۆرە کەرەستەیەکی سەربازییەوە، سێ لیوایان سەر بە سوپان و دوولیوای دیکەیان سەر بەهێزەکانی حەشدی شەعبین بە درێژایی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا وەک هێزی پشتیوانی بڵاوەیان پێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون