چەند سەربازێکی هێزەکانی سوپای سووریا - جەزیرە
ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرکردایەتیی تەحریر شام بۆ پارێزگای حەما لە پێشڕەویدان و سوپای سووریا لە پاشەکشەدایە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی پارێزگای حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و کشانەوەی سوپای سووریا بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ لە شارەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی کشانەوەی سوپای سووریا لە پارێزگای حەماش بڵاوبووەوە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی میدیاكانی سووریا، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن توانیویانە 11 ناوچە لە پارێزگاكە كۆنترۆڵ بكەن و بەرەو سەنتەری پارێزگاكەش لە پێشڕەویدان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە هەموو ناوچەکان لە بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی "گرووپە تیرۆرستییەکان" بەردەوامن، داواش لە هاووڵاتیان دەکات باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە لەبارەی دۆخی مەیدانی شەڕ بڵاودەبێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو شەڕ لەنێوان سوپای ڕژێمی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیپێکرد و شەڕ بەردەوامە، تائێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران