سوودانی بۆ ئەسەد: لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر عێراق پاڵپشتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی دووەم
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی سووریا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد، سوودانی دووپاتی کردەوە ئاسایشی هەردوو وڵات یەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمشەو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدرا و باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرا،
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ئاماژەی بەوە کرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاوکاریی هاوبەش لە نێوان هەردوولا و بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ژمارەیەک دۆسیەی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەرۆککۆماری سووریا دووپاتی کردەوە، سووریا و عێراق یەکە و عێراق ئامادەیە پاڵپشتی سووریا بکات لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جەختیشی لەسەر پێداگیریی وڵاتەکەی لە سەقامگیری و سەرەوەری و یەکگرتوویی خاکی سووریا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران