ترەمپ: بارمتەکان ئازاد نەکرێن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دۆزەخ دەگۆڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کانوونی یەکەم
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر بەر لە دەستبەکاربوونی، بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکرێن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دۆزەخ دەگۆڕێت، ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل بێسەروشوێن بوونی 33 بارمتەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ترەمپ لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاوی کردەوە، هەموو کەس باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیلییەکان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە بە بارمتە گیراون، هەمووان قسە دەکەن، بەڵام کەس هەنگاو نانێت، با ڕاستیتان پێ بڵێم ئەگەر بەر لە 20-1-2025 بارمتەکان ئازاد نەکرێن، ئەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت بە دۆزەخ و هەمووان باجەکەی دەدەن، بە تایبەت ئەوانەی بەرپرسیارن لەم تاوانە، لە مێژووی ئەمریکادا بە توندی لێیان دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: حەماس گرتە ڤیدیۆیەکی لە تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، 33 بارمتەی ئیسرائیلیی لە ئۆکتۆبەری 2023ەوە لە هێرشە جیاوازەکانی غەززە دەستبەسەرکراون، بەڵام بەشێکیان وون بوون و بێ سەرووشوێنن.
هاوکات حەماس دەڵێت: دیلەکانی ئیسرائیل بەهۆی ئینکاری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گیانیان لەدەست دا، هۆشداریش دەدات لەوەی "ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، دیلی زیاتر دەمرن". بەپێی مەزەندەکانی ئیسرائیل تەنیا 101 دیل لە کەرتی غەززە لەلای حەماس ماون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران