دەوڵەت باخچەلی: تا یەپەگە لە سووریا بێت تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی یەکەم

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە لە تورکیا بە تووندی ڕەخنە لە سیاسەتی ئیدارەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەگرێت و بە هۆکاری دروستبوونی دۆخی ئەمڕۆی سووریای دەزانێت، دەشڵێت "تا یەپەگە لە سووریا بێت تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات".
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی پارتەکەی ڕایگەیاند: "ئەسەد ئەو دەستەی ڕەتکردەوە کە تورکیا بۆی درێژکرد، بۆ دیالۆگ درەنگ نەبووە، ئەمە لە بەرژەوەندیی سووریایە، پێویستە ئیدارەی ئەسەد ئاقڵانە بڕیاربدەن".
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باخچەلی ئەوەی ڕوون کردەوە کە "تورکیا چاوی لە خاکی سووریا نییە، بەڵام تاوەکو یەپەگە لە سووریا بێت، تورکیا مەیدانەکە چۆڵ ناکات، دەم پارتیش دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە لەگەڵ کێیە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم قسانەی باخچەلی لە کاتێکدایە گومان لەوە دەکرێت تورکیا پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بکات بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد، ئەمەش بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەسەد دوای ئەوەی ئاشتەوایی لەگەڵ تورکیا قبووڵ نەکرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 12 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکرن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دەدات