بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر: ڕووداوی کوشتنەکەی شەوی ڕابردوو سیناریۆ بوو
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر لەبارەی دەنگۆی ڕووداوێکی کوشتن ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "هیچ کەسێک نەکوژراوە و ئەوەی ڕوویداوە سیناریۆی نێوان ژمارەیەک قوتابی پەیمانگا بووە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیی گرته‌ڤیدیۆیه‌ک بڵاوكرایەوە تاوانێكی كوشتن ڕویداوه له ناوشاری هه‌ولێر، ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌دواداچون ئه‌نجامدرا و دەرکەوت هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووینەداوە".
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "به فه‌رمانی دادوه‌ر، ئه‌و قوتابیه‌ی كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا وا پیشان ده‌درێت كه ده‌كوژرێت و خاوه‌نی ئه‌و دوكانه‌ی كه كامێره‌ی چاودێره‌كه‌ی تێدایه ده‌ستگیركران، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له لایه‌ن چه‌ند قوتابیه‌كی په‌یمانگای پۆلیته‌كنیكی به‌شێوه‌ی كورته‌فیلمێك تۆماركراوه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (سیمینار)ێك له په‌یمانگاكه‌یان، دواتر گرته ڤیدیۆیه‌كه مۆنتاژكراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه و هیچ جۆره چه‌كێك تێیدا به‌كارنه‌هاتوه".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە له‌كاتی بوونی هه‌ر ڕووداوێك دڵنیابنه‌وه دواتر هەواڵەکە بڵاوبکەنەوە، تاوه‌كو كاری پیشه‌ی و متمانه‌ی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
دواى به‌دواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی ده‌كرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان ده‌ستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
دواى به‌دواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی ده‌كرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان ده‌ستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ