ئەردۆغان و سوودانی: لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا هاوڕاین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا دڵنیایی دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق کە کاری لە پێشینەی ئەوان پاراستنی سنووری وڵاتەکەیانە و هەموو ڕێوشوێنێکیش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی پەکەکە نەتوانێت ڕووداوەکانی سوریا بقۆزێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی بە سوودانی ڕاگەیاندووە کە کاری لە پێشینەی تورکیا پاراستنی ئارامی سنوورەکانییەتی."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەسەر گرنگی یەکپارچەیی سووریا کردووەتەوە و هەردوولا لەوبارەیەوە هاو هەڵوێست بوون.
لەهەمان کاتدا: ئەردۆغان ئەوەی ڕاگەیاندووە کە دیمەشق پێویستی بە پرۆسەیەکی سیاسی ڕاستەقینە هەیە نەک پەرەسەندنی دۆخی نەخوازراو.
لەلایەکی دیکە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان سوودانی ئاگادارکردەوە کە وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان نەتوانێت ڕووداوەکانی سوریا بقۆزێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران