عێراق سوود لە ئەزموونی سیستمی دیجیتاڵی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
وەرچەرخانی دیجیتاڵی یەکێک بووە لە ئامانجە سەرەكییەكانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە پابەند بوو بە ڕاگەیاندنی یەکەمین ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی حكوومەت، کە لە ساڵی 2022 جێبەجێكرا.
خاڵە ئەرێنییەکان: بە دیجیتاڵیکردنی مووچە و کاروبارەکانی حکومەت، وەک یەكێک لە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت، چاکسازی لە سیستمی بانکی لەپێناو بوونیادنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی بەهێز کراوە، ئێستا هاووڵاتیان بەشێکی کارەکانیان لەگەڵ حکومەت لەڕێگەی ئۆنلاین دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا سەبارەت بە بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزاری و سیستەمی بانكی ڕایگەیاند، "لەو ڕێگەیەوە هاووڵاتیمان كردووەتە ئامانجی سەرەكیی و هەمووی بۆ خزمەت و سوودی هاووڵاتیانە".
پێدراوە ڕاستییەکان: لە کابینەی نۆیەمدا پڕۆژەی (هەژماری من) سیستمی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران جێبەجێکرا، ئێستا سەدان هەزار مووچەخۆر مانگانە مووچەكانیان لەڕێگەی هەژماری منەوە بە شێوازی ئەلیكترۆنی وەردەگرن، تۆماركردنی فەرمانبەرانیش لە پرۆسەكە بەردەوامە و پلانی حكومەت ئەوەیە، تا كۆتایی ئەمساڵ یەك ملیۆن فەرمانبەر لە پرۆسەكە تۆمار بكرێن.
لەلایکی دیکە: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوای ڕەزامەندییان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو سیستمە دیجیتاڵیانەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت بۆ عێراق."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت