
هێزەکانی ئەڵمانیا لەکاتی گەڕان بەدوای ئەو تۆڕە قاچاخچییەدا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێکیان ئەنجامدا بۆ گەڕان بە دوای تۆڕێکی قاچاخچی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و تۆمەتبارن بە قاچاخبردنی کۆچبەران لە ڕێگەی بەلەمەوە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا.
وێنە گەورەکە: بەپێی زانیارییەکانی یۆرۆپۆل، تۆمەتباران کە سەرجەمیان لە ئەڵمانیا نیشتەجێن، کاری کڕین، هەڵگرتن و گواستنەوەی بەلەمی لاستیکیان ڕێکخستووە بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی نزیک شاری کالێی فەرەنساوە بۆ بەریتانیا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، زیاتر لە 500 ئەفسەری پۆلیس لە چەند شارێکی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا شوێنەکانیان پشکنیووە، ئۆپەراسیۆنییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ یۆرۆپۆل و دەزگا ئەمنییەکانی فەرەنسا ئەنجامدراوە.
هۆکارە زانراوەکان: تۆڕەکە تۆمەتبارن بە "بە قاچاخبردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بۆ فەرەنسا و بەریتانیا بە بەکارهێنانی جۆرە بەلەمێک کە کوالیتی خراپیان هەیە".
زانیاریی زیاتر: پۆلیس پشتڕاستی کردەوە کە زیاتر لە 20 لێکۆڵەری فەرەنسی و سێ بەرپرسی یۆرۆپۆل هاوکاری ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هەڵمەتانە دوای لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتدارانی بەلجیکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دێت، کە بە دوای تۆڕێکی دیکەی قاچاخچی بە ڕەچەڵەک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕان لە سەرەتای ئەمساڵدا و 19 کەسیان لێ دەستگیرکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت