بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە 370 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی یەکەم

ئاوارەبووونی هاووڵاتییانی سووریا، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
لە یەکەم ڕۆژی دەستپیکردنی شەڕ و پێکدادانی سووریاوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 370 هەزار هاووڵاتیی سووریا ئاوارەبوون.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەرۆکی سووریای گرتووە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تەحریرولشام ڕووبەڕووی سوپای ئەو وڵاتە بوونەتەوە و چەندین شاری ئەو وڵاتەشیان بە تەواوی کۆنترۆڵکردووە و لە پێشڕەویشدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی دیمەشقی پایتەخت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دوای نوێبوونەوەی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، لە ماوەی هەفتەیەکدا و تا ئێستا زیاتر لە 370 هەزار هاووڵاتیی ئاوارەبوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
زانیاریی زیاتر: دوجاریک دەڵێت، دەیان هەزار کەس پەنایان بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بردووە، زۆربەی ئاوارەکان لە دۆخێکی سەختدان و لەسەر شەقامەکان یان لەناو ئوتومبێلەکانیان دەخەون، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماشەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
ئەوەش بزانە: لە ماوەی هەفتەیەک شەڕ و پێکدادانی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزۆسیۆن و سوپای سووریا تا ئێستا 826 کەس کوژراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 111 یان هاووڵاتی بێ چەکبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران