
گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە پارێزگای حەمما و حەلەب، وێنە: aa
ئاڤا نیوز
دوای کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکانی حەلەب و حەمما، چەکدارانی تەحریرولشام لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەقی ململانێکانی سووریا کە شاری حومسە.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەک دەبێت چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام لە پێشڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوام دان و بەشێک لە شارەکانی سووریایان کەوتووەتە ژێر دەست و هەنگاوی داهاتوویان بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری حومسە.
لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: دوای نزیکبوونەوەی هێزەکانی تەحریرولشام لە پارێزگای حومس سوپای سووریا لەو ناوچەیە دەستیان بە کشانەوە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای سووریا ڕەتیکردەوە کە هێزەکانی لە پارێزگای حومس دەستیان بە کشانەوە کردبێت.
زانیاریی زیاتر: حومس سێیەم گەورەترین شاری سووریایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەسە، نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە پارێزگای حەمما دوورە، نزیکەی 144 کیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەخت دوورە کە ئامانجی کۆتایی ئەو گرووپە چەکدارییەیە.
باکگراوند: لە 27 نۆڤێمبەرەوە تا ئێستا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر لە 826 کەس کوژراون و سەدان هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران