
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ترسیان لەوە هەیە لە ئەنجامی ئەو پەرەسەندنەی لە سووریا هەیە، داعش جارێکی دیکە سەر هەڵبداتەوە و مەترسیی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق دروست بکات.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ڕێوشوێن و ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر و بەدرێژایی سنووری سووریا هێزیان بڵاوە پێکردووە و حکومەتیش سنوورەکانی بە تەواوەتی لەگەڵ ئەو وڵاتە داخستووە، بەڵام ترس لە ئازادکردنی ئەو چەکدارە عێراقیانە هەیە کە ئەندامی داعشن و لە زیندانەکانی سووریان.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا لە ڕووی سەربازییەوە دەستوەردان لە سووریا ناکات و خوازیاری ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە و یارمەتیدانی ئاوارەکانە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەگەر شەڕ لە سووریا بەردەوام بێت، کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بە گوتەی فوئاد حوسێن سەرنجی ئێستای ئەوان لەسەر دۆخی سووریایە و دەڵێت: ئێستا چەندین گرووپی چەکداری جیاواز لە سووریا هەن، لەلایەکی دیکە داعش لەسەر سنوورەکانی عێراق و سووریا هەن، هاوکات ترسی ئەوەمان هەیە لایەنێک لەو لایەنانە کۆنترۆڵی ئەو بەندیخانانەی سووریا بکات کە بە سەدان و هەزاران ئەندام و سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش هەن، ترسی ئێمە لەو ڕووەوەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وەزیری دەرەوەی عێراق،"ترسی ئێمە لەوەیە سووریا بە هێزی چەک پارچە پارچە ببێت، گرووپی جیاواز جیاواز لە شوێنی دیاریکراو کۆنترۆڵی ناوچەکە بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە