
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
دوای پەرەسەندنە خێراکەی سووریا و پێشڕەویی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە و نزیک بوونەوەی لە شاری حومس و دیمەشقی پایتەخت، دەنگۆی هەڵاتنی ئەسەد بڵاوبووەتەوە، بەڵام سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دووپاتی دەکاتەوە کە بەشار ئەسەد هێشتا لە دیمەشقە و وڵاتی جێنەهێشتووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ماوەیەکی کەمدا توانیی ژمارەیەکی زۆر شار و ناوچە گرنگەکانی سووریا لەژێر دەستی سووپا بێنێتە دەر و کۆنترۆڵی بکات، باس لە هەڵاتنی سەرۆککۆماری وڵات و خێزانەکەی دەکرێت، ئەمەش حکومەتی سووریای ناچار کرد بێتە دەنگ و ڕەتی بکاتەوە.
راگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: میدیا بیانییەکان پرۆپاگەندە و هەواڵی ناڕاست دەربارەی دەرچوونی سەرۆک بەشار ئەسەد لە وڵات بڵاودەکەنەوە، ئەو ئێستا لە دیمەشقە و کاروباری وڵات و ئەرکە نیشتیمانی و دەستوورییەکەی بەڕێوەدەبات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا 20 کیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دوورن و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو دا کۆنترۆڵی پایتەخت بکات. هاوکات لەگەڵ ئەوەش ئەو گرووپانە چەندین شار و ناوچەی دیکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران