حیزبوڵڵا چەکدارەکانی لە چەند ناوچەیەکی سووریا دەکشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کانوونی یەکەم

چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان کە هاوشانی سەربازانی سوپای سووریا دژی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن دەجەنگن
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵا هێزەکانی ڕادەسپێرێت دەستبەجێ پێگەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەری حومس و دیمەشق چۆڵ بکەن، ئەمەش دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە.
وێنە گەورەکە: لە 27ی مانگی ڕابردووەوە، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر شارەکانی ئیدلب و حەلەب و لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵیانکردن، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار شاری دیکەیان کۆنتڕۆڵکرد، ئەوانیش، دەرعا، قونەیترە، سوەیدا و حومس بوون، هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆن بە فەرمی کۆترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە دەوروبەری دیمەشق و حومس بەرەو لوبنان و ناوچە دوورەدەستەکانی سووریا کشاندەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵا ئاماژەی بەوەکردبوو، دوو هەزار سەرباز بۆ هەندێک ناوچەی سووریا دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران