
ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینی هاووڵاتیانی سووریا دوای ڕووخانی ئەسەد
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 04:19 خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، هەواڵی کەوتنی دیمەشق و ڕووخانی ئەسەد بڵاوکرایەوە، ئەم هەواڵە ساڵەهای ساڵە ملیۆنان سووری چاوەڕێیان دەکرد.
چیڕۆکی سەرەکی: شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا لە حەلەبەوە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان پێکرد و بە 12 ڕۆژ لە دیمەشق بە ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد کۆتایی پێهات کە شار بە شار و ناوچە بە ناوچەیان لە سوپای سووریا پاککردەوە.
هاوپەیمانەکانی سووریا فریای ئەسەد نەکەوتن:
دوای 13 ساڵ پشتیوانی و هاوکارییەکان بۆ ئەسەد، دواجار نە ئێران، نە عێراق، نە حیزبوڵلا و نە ڕووسیاش فریای ئەسەد نەکەوتن و تەسلیمی قەدەریان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەوتنی ڕژێمەکەی ئەسەد دوای زیاتر لە 50 ساڵ حوکمڕانی بووە مانشێتی هەموو میدیاکانی جیهان. یەکەم میدیاش تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا بوو کە گرووپە چەکدارەکان هەواڵی کەوتنی پایتەخت و هەڵاتنی بەشار ئەسەدیان بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام لەگەڵ چوونە نێو دیمەشقی پایتەخت ڕایگەیاند:
- نزیکبوونەوە لە دامودەزگا حکومییەکان قەدەغەیە.
- تەواوی دامودەزگاکان لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆکوەزیرانی سووریادا دەمێنێتەوە، تاوەکو ڕادەستکردنی دەسەڵات ئەنجام دەدرێت.
- سەردەمێکی نوێ لە سووریا دەستپێدەکات، سەردەمێک کە هەموو کەسێک ئازاد و یەکسانە تیایدا.
- لەگەڵ ئەبومحەممەد جۆلانی، سەرکردەی دەستەی تەحریرولشام گفتوگۆ کراوە تا پڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵات خێراتر بکرێت.
ئەمەش بزانە: دوای پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی سووریا، گرووپە چەکدارەکان دەستیان کرد بە شکاندنی دەرگای زیندانەکان، خەڵک ڕژانە سەرشەقام بۆ ئاهەنگێڕان، کاردانەوەکان زۆر بوون و ئەسەدیش هەڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران