
دیمەنی بۆردوومانکردنی داعش لەلایەن چەند فڕۆکەیەوەکەوە
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا بۆ یەکەمجار ئەمریکا بە چڕی چەندین بنکەی داعشی لە سووریا بۆردوومانکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە 75 ئامانجی دەوڵەتی ئیسلامییان لە سووریا بۆردوومانکردووە و لە سەرکردە و ئۆپەراتیڤ و کەمپەکانی ئەو گرووپەیان داوە.
لەلایەکی دیکەوە: سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "هێرشە ئاسمانییە وردەکان" لەلایەن فڕۆکە جۆراوجۆرەکانەوە ئەنجامدراون، لەوانە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی 52، فڕۆکەی جەنگی ئێف 15 و فڕۆکەی ئەی 10.
هاوکات، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەو هەڵمەتانە "بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە و دڵنیابوون لەوەی کە هەوڵی سود وەرگرتن لە دۆخی ئێستا نادات، بۆ ئەوەی خۆی لە ناوەڕاستی سوریا دابڕێژێتەوە".
زیانە سەرەکییەکان: بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەڵمەتەکان کەمپەکان و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەیان لە ناوەڕاستی سووریا کردووەتە ئامانج و ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی هەڵمەتەکان هێشتا بەردەوامە و "هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هیچ زیانێکی گیانی هاوڵاتی مەدەنی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران