واشنتن پۆست: ئەمریکا بیر لە دەرهێنانی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر دەکاتەوە
- جیهان
- 9 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک لە چەکدارانی تەحریرولشام لە دیمەشی سووریا. وێنە: afp
ئاڤا نیوز
کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی ڕایدەگەیێنێت، ئەگەری هەیە ئەمریکا دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت بە ئامانجی مامەڵەکردن لەگەڵی بۆ دڵنیابوون لە بەرقەراربوونی سەقامگیریی لە سووریا.
وێنە گەورەکە: دەستەی تەحریرولشام، وەک هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لە وڵاتەکە هێنا، لەلایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی دەستنیشان کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاند: ئەگەری هەیە ئەمریکا دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر لاببات و ئامانج لەو هەنگاوەش مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو دەستەیە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی لە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2018دا، ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی ئەبو محەممەد جۆلانی سەرکردەی تەحریرولشام تەرخان کرد.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024 هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت