ئەم نەخشەیە هێڵکاری هێزەکانی سووریا نیشان دەدات
ئاڤا نیوز
لە بە دواداچوونێکی ئاڤا میدیادا دەردەکەوێت دوای کەوتنی بەشار ئەسەد کورد لە 30%، ئۆپۆزیسیۆن لە 62%، داعش لە 8% خاکی سووریایان بە دەستەوەیە.
وێنە گەورەکە: پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە سووریا لەنێوان هێزە چەکدارەکاندا بەردەوامە و سێ هێز توانیویانە زۆرترین خاکی وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا سووریا دابەشبووە بە سەر سێ ناوچەی جیاوازدا، وەک لە نەخشەکەدا دەیبینن، ڕەنگی زەرد و ڕەنگی سەروز و ڕەنگی ڕەش.
- ڕەنگە زەردەکە: ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتە کە دەکاتە ئەم ناوچانە
قامیشلۆ و حەسەکە، دێرەزوور، پارێزگای رەقە نیوەی منبج.
واتە تا ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات لە 30%ی خاکی سووریایان بە دەستەوەیەم ئەمە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
- ڕەنگە سەوزەکە: پێکدێت لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هەموو جۆرە چەکدارەکانی دیکە لە سووریا ئەم ناوچانەیان بەدەستەوەیە (دیمەشق، حومس، حەمما، ئیدلیب،حەلەب، سوەیدا).
واتە تا ئێستا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە هەموویانەوە 62%ی خاکی سووریایان بە دەستەوەیە،
ئەمەش گۆڕانکاری بەسەردادێت.
- ڕەنگە ڕەشەکە: ئەمانە چەکدارانی داعشن و ناوچەکانی تەدمور، بیابانەکانی دیرەزورر و حومسیان لەژێر دەستدایە کە دەکاتە 8%ی خاکی سووریا، ئەمەش لە گۆرانکاریدایە.
لەلایەکی دیکەوە: لە سووریا سێ بنکەی سەربازی ڕووسیا هەیە لە ناوچەکانی تەڕتووس و لازقیە و قامشلۆن، ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزەکانیانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟