فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا کۆمەڵێک بڕیاری خێرای دەرکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم
شەیری بکە لە:
شەقامێکی سووریا کە چەکدارێکی ئۆپۆزیسیۆن بازگەی لێداناوە
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سووریا "فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا" کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای سووریا دەرکرد، کە بریتین لە:
- هەر هەڕەشەیەک یان هەوڵێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و تۆڵەسەندنەوە لەنێوان هاوڵاتییاندا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵێک لێدەکەوێتەوە، هەموو ئەم پرسانە لەڕێگەی دادگەوە یەکلایی دەکرێتەوە.
- دەستوەردان لە جل و بەرگی ئافرەتان یان سەپاندنی هەر داواکارییەک کە پەیوەندی بە جلوبەرگ یان دەرکەوتنیانەوە هەبێت قەدەغەیە، لەوانەش پۆشتنی زۆرەملێ. ئازادی تاکە کەسی بۆ هەمووان مسۆگەرە و ڕێزگرتن لە مافی تاکەکان بنەمای بنیاتنانی گەلێکی شارستانییە.
- ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دیمەشق و لادێکانی، لازقیە و تەرتووس دەگرێتەوە، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە تاوەکو پێنجی بەیانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران بۆ ماوەی مانگێک زیندانی دەکرێن.
- هێرشکردنە سەر ئەو میدیاکارانەی کە پێشتر لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی سووریا و لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا کاریان دەکرد قەدەغەیە و بۆ ماوەی ساڵێک سەرپێچیکاران زیندانی دەکرێن، هاوکات دەبێت مافی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان پارێزراو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران