ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی 28-11-2024، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە جیا کۆدەبنەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن و بڕیار لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە چارەسەریان کردووە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان. ئەمەش دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی .
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان چوار تەوەر تاوتوێ دەکات، ئەوانیش:
یەکەم: دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025.
دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە.
سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.
چوارەم: تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، باسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پڕکردنەوەی کورتهێنان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت