وەزارەتی دارایی لەبارەی خانەنشینی نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتەکان دەکات
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەسەرجەم وەزارەتەکان دەکات، ناوی ئەو فەرمانبەرانە کە کۆتایی ئەمساڵ تەمەنیان دەبێتە 60 ساڵ، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن، ئەم داواکارییەش بەمەستی خانەنشین کردنیانە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە تەمەنی خانەنشین کردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوکاتی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی پێویست نراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێک لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانیی و سەربازی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەکراوە، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی لە یاسای ڕاژەی (شارستانیی و سەربازی)ین و تاوەکوو رێكەوتی 31/12/2025، ماوەی تەمەنی یاساییان دەبێتە 60 ساڵ لەسەر میلاكتان بۆمان ڕەوانە بكەن، دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژ لە دوای دەرچوونی ئەم گشتاندنە ناوەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێن بەبێ دواکەوتن.
بۆچی گرنگە: بە پێی دواین بڕیاری حکومەتی عێراق فەرمانبەرانی تەمەن 60 ساڵ هاوشێوەی عێراق خانەنشین دەکرێن، کەچی لە یاسای خانەنشینی هەرێمی کوردستان فەرمانبەر لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەبێت. ئێستاش حکومەتی عێراق دەیەوێت تەمەنی خانەنشینی وەک عێراق لێبکرێت، بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی پێویست نراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت