وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دەرهێنانی ئەبوو محەممەد جۆلانی لە لیستی تیرۆر بۆ ئاڤا قسە دەکات
- جیهان
- 11 کانوونی یەکەم

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دەرهێنانی ناوی ئەبوو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر بە ئاڤا نیوزی گوت، ئێستا ئەوان قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەن.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و کۆتاییهێنان بە حوکمی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد، ئێستا ئەبوو محەممەد جۆلانی کار دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێک و دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەنێویاندا ئەمریکا، بەڵام تاکە ڕێگر لەبەردەم ئەو پرۆسەیە ئەوەیە کە جۆلانی لەنێو لیستی تیرۆر و سزای ئەمریکادایە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئێستا قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەین، نامانەوێت گفتوگۆی ئەگەری بکەین کە پەیوەندییان بە دەستنیشانکردنی تیرۆرستان هەیە و دەستبەجێ بڕیار لەسەر ئەو سزایانە ڕابگەیەنین کە سەپاندوومانە، یان خستنە لیستی تیرۆری دەستەی تەحریرولشام یان سزاکانی دیکە لە ماوەی دەیەی ڕابردوو کە لە سووریا سەپاندوومانە".
میلەر دەڵێت ئەو سزایانەی سەپاندوویانە لە وەڵامی ئەو کارانەدا بووە کە ئەو گرووپانە ئەنجامیان داوە، سزاکان بەشێوەیەک داڕێژراون کە ببنە هاندەرێک بۆ ڕێبازە جیاوازەکانی کاری ئەو گرووپانە و تەنانەت وڵاتانیش، وەک ئەمریکا دەیانەوێت ئەو گرووپانەی سزادراون ڕێڕەوی کارەکانیان بگۆڕن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێدوانێکی جۆ بایدن بە نموونە دەهێنێتەوە کە گوێیان لە هەندێک لێدوانی هیوابەخشی دەستەی تەحریرولشام بووە، قسەی دروستیان سەبارەت بە پرۆسەیەکی سیاسی کردووە هەنگاوی نوێ بنێت بەرەو پێشەوە. دەشڵێت: "بەڵام لە کۆتاییدا، ئێمە بە کارەکانیان حوکمیان لەسەر دەدەین. واتە وەڵامی ئێمە پەیوەستە بەو کارانەی دەیکەن".
لەلایەکی دیکەوە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن حکومەتێکی ڕاگوزەرییان بە سەرۆکایەتیی محەممەد بەشیر پێکهێناوە و لە دوێنێوە بەفەرمی دەستبەکار بووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی پاکستان داوا لە هیندستان دەکات چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فشارەکانی سەر ڕووسیا زیاد دەکرێن