هۆشیار زێباری: سووتاندنی گۆڕی حافز ئەسەد کارێکی شەرمەزار کارانەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کانوونی یەکەم

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت، سووتاندنی گۆڕی سەرۆککۆماری پێشووی سووریا لە پارێزگای لازقیە، "کارێکی شەرمەزار کارانەیە" و پێچەوانەی ئەو ئاشتیی و بەخۆداچوونەوەیە کە پێویست دەکات لە سووریای نوێدا هەبێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چەندین شاری سووریایان کۆنترۆڵکرد و دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری دیمەشق کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنرا.
زانیاریی زیاتر: چەکدارانی تەحریرولشام دوای کۆنترۆڵکردنی پایتەخت، لێبوردنی گشتییان بۆ هەموو زیندانیان ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بڕیارەوە تەواوی گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە چۆڵکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، تیایاندا دەردەکەوێت کە چەند چەکدارێک گۆڕی حافز ئەسەد سەرۆککۆماری پێشووی سووریا دەسوتێنن.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردوە، "سووتاندنی گۆڕی حافز ئەسەد سەرۆکی پێشوو لە قرداحە، سەرەڕای ئەو نەهامەتیی و هەستکردن بەو ستەمەی لە حکومڕانییەکەی، کارێکی شەرمەزارکارانەیە و دوورە لە هەموو بەهایەکی بەرز و باڵا و ئاشتەوایی لە سووریای نوێ لەگەڵ خۆیی و لەگەڵ جیهانیشدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران