
ئومێد خۆشناو، وپارێزگاری هەولێر و ئەكرەم ئیمام ئۆغڵوو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ
ئاڤا نیوز
لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری هەولێر ئەكرەم ئیمام ئۆغڵوو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ، لە ئاییندەیەكی نزیكدا سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەمیانی بەشداری لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئاشتی و هاوكاریی نێوان پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەكانی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كە لە شاری ئیستانبوڵ سازكراوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت داوای لە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستابوڵ کردووە سەردانی هەولێر بکات و ئەویش بانگێشتنامەکەی قبوڵ کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "لە پەراوێزی كۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆك شارەوانییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، داوام لە بەڕێز ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ كرد، لە ئاییندەیەكی نزیدا سەردانی شاری هەولێر بکات، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەهەموو بوارەكاندا".
زانیاریی زیاتر: ئومێد خۆشناو لە كۆبوونەوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هەرێمی كوردستان پەیوەندیی قووڵ و هەمەلایەنەی لەگەڵ توركیا هەیە و مەبەستیانە لە هەموو ئاستەكان پەیوەندییەكان پەرەپێبدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت