بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەك بەشار ئەسەد و ئیسرائیل پەیوەندییان هەبووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی ئەسەد و دۆزینەوەی بەڵگەنامەکانی هەواڵگری سووریا کە بەشێکیان کەوتوونە دەست خەڵک، دەردەکەوێت بەشار ئەسەد و ئیسرائیل پەیوەندییان هەبووە، تەنانەت بەشار ئەسەد لەم ساڵانەی دوایی زانیاریی لەسەر جمووجوڵی ئێرانیەکان بارەگاکانییان و بارەگای گرووپە چەکدارەکان و تەنانەت حەماسیش داوە بە ئیسرائیل.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە یەکێک لە بەڵگەنامەکاندا، نامەیەکی ئیسرائیل ئاشکرا بووە کە بۆ بەشار ئەسەدی ناردووە، داوای لیکردووە، نەهێڵێت، ئێران هاوکاری سەربازیی بگەیێنێتە حیزبوڵڵای لوبنان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێک ئەو بارهەڵگرانەی کە چەک و تەقەمەنیان لە سووریاوە دەگواستەوە بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان دەکرانە ئامانج و دەتەقێندرانەوە.
زانیاریی زیاتر: هەروەها لە 8 مانگی ساڵی ڕابردوو بەرپرسێکی ئیسرائیل نامەی ناردووە بۆ دیمەشق ڕێگە نەدەن حەماس لە جۆلانەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و مووشەک بتەقێنێت.
لەلایەکی دیکە: تەنانەت ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەیشی لە بەشار ئەسەد کردووە ئەگەر پەیوەندی و هاوکاریت لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت، ئەوا تەلئەڤیڤ هێرشدەکاتە سەر دامەزراوەکانی.
ئەمەش بزانە: ڕژێمی ئەسەد و ئیسرائیل هەماهەنگییەکی باشیان هەبووە لەم ساڵانەی دوایی، دژی بەرژەوەندی و بارەگاکانی ئێران لە سووریا کاریان کردووە، ئەوە بووە لە 7 ئایاری 2023 سوپای ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد هێرشی کردووەتەوە سەر کۆگایەکی چەکی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران