
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە پێشنیاز دەکات بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی تورکیا، ناوچەیەكی لە چەك داماڵراو لە شاری كۆبانێ دروستبکرێت، بەسەرپەرشتی ئەمریکاش دووبارە هێزە ئەمنییەکان لەو شارەدا بڵاوبکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، فشارەکانیان بۆ سەر کانتۆنی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە، ئەمڕۆش بەنێوەندگیری ئەمریکا هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پابەندبوونی جێگیریان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستی سەرتاسەری لە هەموو سووریادا، ئامادەیی خۆیان ڕادەگەیێنن بۆ پێشكەشەكردنی پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەكی لە چەك داماڵراو لە شاری كۆبانێ.
مەزڵوم عەبدی ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان لەژێر سەرپەرشتی و بوونی ئەمریکادا، ئەو دەستپێشخەرییەش بەمەبەستی چارەسەكردنی مەترسیە ئەمنییەكانی توركیا و گەرەنتیکردنی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا بەشێوەیەكی هەمیشەیی.
باکگراوند: سەرەتای گرژییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ڕووخانی حکومەتی سووریا و کشانەوەی سوپای ڕووسیا لە کۆبانێ لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، کە دوای هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر عەفرین و کشانەوەی هەسەدە لە ساڵی 2018 دا، بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکان هێرشی نەکەنە سەر تێیدا جێگیر بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە