
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
پێنج بنەماڵەی فەلەستینی سکاڵایەکیان لە دژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تۆمار کردووە، سەبارەت بەو هاوکارییە سەربازییانەی واشنتن پێشکەشی ئیسرائیلی دەکات.
وێنە گەرەکە: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەەی حەماس لە کەرتی غەززە، حکومەتی ئەمریکا بە بەردەوامی هاوکاری سەربازیی ئیسرائیلی کردوە، کە بڕەکەی 12.5 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەمریکا یاسایەک هەیە باس لەودەکات نابێت حکومەتی واشنتن چەک و تەقەمەنی بدات بە وڵاتێک کە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتیانی پێدەکوژێت.
لێدوانی فەڕمی: یەکێک لەو کەسانەی کە سکاڵاکەی تۆمارکردوە پیاوێکی ئەمریکی-فەلەستینیە بە ناوی سەعید عەسالی، ئەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن ڕایگەیاند:" خاڵۆزاکەی لەگەڵ شەش منداڵەکەیدا لە هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون ئەوەش دوای ئەوەی کە ئیسرائیل چەکی ئەمریکییان بەکارهێناوە و بنەماڵەکانمان باجێکی زۆریان داوە ".،
بۆچی گرنگە: ئەم سکاڵایە لە کاتێدایە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئیسرائیلی بە "جینۆساید" دژی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە تۆمەتبار کرد و دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل دەرکردووە.
ئەمەش بزانە: لە بەرمەبنای ئەو یاسایە پێنج بنەماڵە فەڵەستینیرەکە سکاڵایان دژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تۆمار کردووە و دەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی 60 ڕۆژدا وەڵامی ئەوداواکارییە بداتەوە.
لەلایەکی ترەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم سکاڵایە نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
52 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت