
بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەنزیک بەنداوی تشرین، بەشێکی زۆری ڕۆژئاوای کوردستان و نیوەی پارێزگای حەلەب بێ کارەبان.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ 21-12-2024، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە نزیک بەنداوی تشرین ڕوویدا کە بەهۆی شەڕەوە بەنداوەکە بەتەواوی لەکارکەوتووە و بەرهەمهێنانی کارەبا تێیدا ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە (هەسەدە) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەنداوی تشرین کە توانای بەرهەمهێنانی 630 مێگاوات کارەبای هەیە کە کارەبای بەشێکی زۆری ڕۆژئاوای کوردستان و نیوەی پارێزگای حەلەب دابین دەکات، ئێستا بەهۆی شەڕەوە لە کار کەوتووە و هەموویان بێ کارەبان.
ئەمەش بزانە: بەهۆی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەکان و بەرکەوتنی زیانێکی زۆر بە بەنداوەکە، ڕێکخراوی خاچی سووری سووریا لە کارکردن لە بەنداوەکە کشاوەتەوە، هۆشداریش دەدەن ئەگەر لایەنە نێودەوڵەتییەکان نەیەنە سەرخەت، مەترسی تەقینی بەنداوەکە هەیە کە بەهۆیەوە مەترسی ڕووداوی نەخوازراوی مرۆیی گەورەی لێدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند: لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە ڕێگای نێوان شارۆچکەی تەل بەراک و هۆل بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیش بەسەختی بریندار بووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا، تورکیا هێرشەکانی بۆسەر هەسەدە چڕکردووەتەوە و دەیەوێت ڕۆڵی لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا هەبێت، هەوڵەکانی ئەمریکاش بۆ ڕاگرتنی گرژی نێوان هەردوولا بەشێوەیەکی هەمیشەیی تائێستا بێ ئەنجام بووە.
ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات، بەخێرایی هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی دووبارە نەبوونەوەی "ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر گەلانی ناوچەکە دەکرێن".
لە گۆشەیەکی دیکە: تورکیا و گرووپە چەکدارەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە چاویان لەسەر کۆبانێیە و دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن، ئەمڕۆش فڕۆکەی جەنگیی ئەو وڵاتە سایلۆیەکی گەنمی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کردووە. هاوکات لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەوانەش شارۆچکەی عاموودا خۆپیشاندان دژی بۆردوومان و هەڕەشەکانی تورکیا کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت