دوای ڕووخانی ئەسەد بۆ یەکەمجار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی یەکەم

کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا
ئاڤا نیوز
لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد, سەرۆکی هەڵاتووی سووریا و پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر لەو وڵاتە، بۆ یەکەمجار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد, سووریا یەکێک بوو لە پێگە سەرەکییەکان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، دوای ڕووخانی ئەو دەسەڵاتەش چەندین کارگەی گەورەی دروستکردنی ئەو ماددانە دۆزرانەوە کە بەشێکیان سەر بە ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد, بەرپرسی فیرقەی چواری سوپای ئەو وڵاتە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نوێی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان لە پارێزگای حومس دەستگیر کردووە، دواتریش ڕەوانەی دادگە کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەندین کارگەی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، لە لادێکانی دەورووبەری حومس، لازقیە، تەرتوس و دیمەشق هەبوون، کە لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەی ئەسەد بە تایبەتی ماهر ئەسەدەوە سەرپەرشتی دەکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران