کار بۆ بنبڕکردنی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
- کوردستان
- 22 کانوونی یەکەم

دادگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
ئاماری مارەبڕین و لێکجیابوونەوە لە دادگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەوەمان پێ دەڵێن کە ڕێژەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەولێر 13% ـەیە و بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردووو ڕێژەکە 14% کەمیکردووە.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی بەشوودانی پێشوەختەی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و دەروونییە بۆ سنووردارکردنی زوو بەشوودانی خانمان.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی هۆشیاری یاساییمان بۆ مامۆستایانی ئایینی و بەشێک لە خانمە قوتابیانی ئامادەییەکان و ڕێنماییکارانی پەروەردەیی و دادوەرانی باری کەسی و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە ئەنجامدا، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە زیانەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە و توانیمان توێژینەوەیەکی مەیدانی لەبارەی هۆکار و لێکەوت و ئامارەکانی ئەو دیاردەیە ئامادە بکەین.
گرفتەکە چییە: پەرلەمانی عێراق ئێستا سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتییە کە بەگوێرەی بڕگەیەکی هەمواری یاساکە؛ تەمەنی بەشوودانی خانمان بۆ 9 ساڵ کەمکراوەتەوە، ئەمەش چەندین لێکەوتی نەرێنی و خراپی بۆ سەر لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتیی تاک و خێزان و کۆمەڵگە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەبەست لە هاوسەرگیریی پێشوەختە سەرجەم ئەم گرێبەستە هاوسەرگیرییانە دەگرێتەوە کە لایەنێک لە پرۆسەکە چ کوڕ چ کچ، تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاسایی پێگەیشتن کە بە 18 ساڵ دیاریکراوە، بەگوێرەی دەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی دادوەر پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە پەسەندکراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کۆی 17 هەزار و 543 پرۆسەی هاوسەرگیری کە لە دادگاکان کراون، دوو هەزار و 198 گرێبەستی هاوسەرگیریی خوار تەمەنی یاسایی بووە کە دەکاتە 13%ی کۆی ئەو هاوسەرگیرییانەی پەسەندکراون.
ئەوەش بزانە: هاوکات لەکۆی تۆمارکردنی پێنج هەزار و 857 حاڵەتی جیابوونەوە، هەزار و 90 حاڵەتی جیابوونەوە هی ئەو هاوسەرگیرییانە بووە کە بەشێوەی پێشوەختە هاوسەرگیرییان کردووە، واتە ڕێژەی 19%ـی کۆی حاڵەتەکان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ