
ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا, وێنە: سانا
ئاڤا نیوز
دوای ماوەیەکی کەم لە دەست بەکاربوونی وەکو وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سووریا، ئەسعەد شیبانی هۆشداریی دەداتە ئێران لە دروستکردنی پشێوی.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، حکومەتی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە نەماوە و ڕاشیگەیاندووە کە "بە مەرج" پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: دەبێت ئێران ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەریی و سەلامەتیی وڵاتەکە بگرێت، هۆشدارییان پێدەدەین لە دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە سووریا و ئەنجامی لێدوانەکانی ئەم دواییانەیان لە ئەستۆی ئەوانە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داوایکردبوو کە دۆخی نوێی سووریا ڕەتبکرێتەوە و دژی حکومەتی نوێی وڵاتەکە کار بکرێت. هاوکات ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، بوونیان لە سووریا پێشتر لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" بووە لە هەمان کاتیشدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد گەشتی سووریا نەکەن بەهۆی "ئەو بارودۆخە ناڕوونەی لەوێ هەیە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران یەکێک بوو لە یارمەتیدەرانی سەرەکیی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکار لادراوی سووریا کە لە 8ی ئەم مانگە ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی سووریا کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هێناو خۆی و خێزانی هەڵاتن بۆ ڕووسیا و مافی پەنابەرێتیی مرۆییان پێبەخشرا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 15 خولەک لەمەوپێش
دۆخی شنگال دوای 11 ساڵ لە جینۆساید
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
34 خولەک لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
45 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: هیچ زانیارییەکم لەبارەی شوێنی یەدەگی یۆرانیۆم نییە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان